بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە دەنگی خەبات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ ١٤٠٣، هێزە ترۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران له گوندی حاجیابادی جەغەتوو٤ کەسیان بە ناوەکانی عوسمان عەباسی، هێمن عەلیزادە، ڕەحمان خوسرەوی و شەهرام سوڵتانی بە تۆمەتی ساختەی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی جێژنی نەوروز بە بەکارگرتنی توند وتیژی گرتوەو پاش تێپەڕبوونی ٩ رۆژ لە گرتنی ئەم هاووڵاتیانەو بەدواداچوونی خانەوادەکانیان، هێشتا لایەنە پەیوەندیدارەکانی رژیم هیچ وڵامێکیان پێیان نەداوەتەوەو چارەنووسیان ناڕوونە.