خەباتمیدیا: پاش بڵاو کرانی هەواڵی داکەوتنی هەلیکۆپتەری ئیراهیم ڕەئیسی و چەندین سەعات هەواڵ و گەڕان لەدوی سەرۆک کۆماری ڕژیم، ئەمڕۆ دووشەممە ۳۱ی بانەمەڕ ۱۴۰۳ی، هەواڵدەریە ناوخۆییەکان و دەزگا میدیاییەکانی سەر بە رژیم هەواڵی مردنی ئێبراهیم رەئیسی ناسراو بە جەللادی رژیم و چەند مۆرەیەکی دیکە لە بکوژ و تاوانبارانی رژیم، پشتراستکرایەوە. بەپێی ئەم هەواڵانە، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری رژیمی ئێران، محەممەد عەلی هاشم، پاسدار حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی رژیم، مالک ڕەحمەتی، پاسدار مەهدی موسەوی، سەربازێکی سوپای ئەنسارولمەهدی (ناسنامەی دیار نییە)، فڕۆکەوانەکە، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە و سەرۆکی تیمەکە لەم ڕووداوە دڵخۆشکەرەدا گیانیان داوە.
شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ تووشی ڕووداو بوونی هەلیکۆپتەری هەڵگری رەییسی لە شارەکانی کوردستان دەست بە خۆشی دەربڕین کراو ئەم ڕووداوە بوە هۆی دڵخۆشی خەڵک و لە ئێستادا زۆربەری شارەکانی وڵاتی گرتوەتەو.