پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی ئیبراهیم ناسری لە بۆکان

گرتنی ئیبراهیم ناسری لە بۆکان
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئیبراهیم ناسری یەکێک لە خێرخوازانی شاری بۆکان کە لە بواری دروست کردنی قوتابخانە چالاکیی خێرخوازانەی هەیە، لە دوای بانگکران و سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە شاری بۆکان، گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕ لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنەوە ئاگادار کرابوو کە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان بکات.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئیبراهیم ناسری لەبەردەستدا نییە.

6 مانگ و 1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی ئیبراهیم ناسری لە بۆکان

گرتنی ئیبراهیم ناسری لە بۆکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن