تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لانیکەم ٣٨ هاووڵاتیی کورد لە پێوەندیی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ گیراون و دۆسییەیان بۆ ساز کراوهو بۆ ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم بانگ کراون.
ئەم ناوەندە زیادی کردووە ئەم ڕەوتە کە لە دوای ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستی پێ کردبوو، تاکوو ئێستاش هەر بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و هونەرمەندانی ناسراوی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە نێو گیراوەکاندان.