ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەدمەهدی (کۆمار) کەرەمی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، کە لە ٩ مانگی پێشەوە گیراوە، لەلایەن دەزگای فاسدی قەزایی ڕژیمی ئێران سزای ٦ ساڵ بەندکران بە سەریدا سەپاوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ماشەڵڵا کەرەمی هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی کەرەج، لەلایەن بێدادگای بناو شۆڕشی ڕژیم لە کەرەج، بە تۆمەتی ساختەی "پێکهێنانی باند و گرووپ" بە ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ساختەی چالاکی دژ بە ڕژیم، سزای یەک ساڵ بەندکران بە سەریدا سەپێنراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دەسەڵاتدارانی ڕژیم دەستیان بەسەر تەواوی ماڵ و دارایی و ئۆتۆمبێل و هەموو شتێکی ئەم خانەوادە دادخوازە گرتووە و زەوتیان کردووە.