تەقینەوەی مینێکی سپای ترۆریستی پاسداران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری شنۆ بووە هۆی کوژرانی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە.
ڕۆژی سێشەممە، ١ی جۆزەردان ۱۴۰۳، هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل عزوزمە، خەڵکی گوندی میرئاوا سەر بە شنۆ، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییە سنوورییەکانی "کێلەشین" گیانی دا.
هەروەها دوو هاوڵاتیی دیكەش کە بە بۆ کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاری چوونەتە بەرزاییە سنوورییەکان، بریندار بوون.