ئیلاهە تەوەکولیان، یەکێک لە قوربانییەكانی شۆڕشی ژینا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "هەرگیز دۆخی چاوەکانم بەو شێوەیە بە ڕوونی نەیبینیوە. ئەم هەموو حەوتوویە تەنیا فرمێسکم ڕشت و سەیری وێنەکانمم دەکرد و وتم خوایە خۆزگە دەمتوانی بژیم و تۆڵەیان لێبکەمەوە. ئەمڕۆ دڵخۆشم و ئاهەنگ دەگێڕم بۆ مردنی بکوژانی خەڵک. ئاهی ئەو هەموو دایکە و بریندارانی شۆڕش بەرتان نادات.
کەوسەر ئیفتخاریش یەکێکی دیکە لەو بریندارانەیە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشحاڵیی خۆی لەم پێوەندییەدا دەربڕیوە.
هەروەها چەندین کەسی دیکەش ڤیدیۆی خۆشیی خۆیان بڵاوکردووەتەوە.