بەپێی راپۆرتەکان، لە ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری سوزوکی ویتارا، لەسەر ڕێگەی مەهاباد- میاندواو، ٤ کەس کوژراون و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاریی سەلامەتیی شارەوانیی مەهاباد، ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان ١٤٠٣، لە سێڕیانی "ترشەكان" و گوندی "بەردەڕەشان" ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان داوە.
هەروەها ٨ کەسی بریندار لە پاسی نەفەرهەڵگرەكەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مەهاباد و میاندواو گوازرانەوە و دۆخی بەشێک لە بریندارەکان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.