بەپێی ئاماری بڵاوکراو لەلایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوودا ٧٩ چالاکی سیاسی و مەدەنی، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و تروریستەکانی رژیم لە کوردستانی ئێران، گیراون و ڕادەستی بەندیخانەکانی ڕژیم کراون.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان، ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە بەتۆمەتی ساختەی چالاکیی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ رژیمی ئێران و هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم گیراون و چارەنووسی زۆربەیان تاکوو ئێستا نادیارە.
بەپێی خشتەی بڵاوکراوی ناوی بەندکراوان دەردەکەوێت کە جگە لە ٦ کەس لەم بەندکراوانە ٧٣ی کەسی دیکە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا گیراون.
ئەم ١٢ کەسە بە ٤٤ ساڵ و ٢٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٣٠ قامچی و دوو کەسیشیان سزای لەسێدارەدان بەسەریان دا سەپاوە.