ئەمڕۆ شەممە ٥ی جۆزەردان۱۴۰۳، زێڕفرۆشانی بازاڕی مەشهەد، سەرەڕای داخستنی ژمارەیەک دوکان و فشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە زەوتکردن و باجی زیادە لە لایەن ڕژیمی ئێران، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم ماوەیەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر لە دوکانەکانی ئاڵتونی مەشهەد داخران و بۆ ماوەیەکی نادیار بە بیانووی ئەوەی پێشێلكارییان كردووە، درێژەدان بەکارەکانیان لێ قەدەغە کراوە.