بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ڕژیمی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری شاری قەسری شیرین، هاووڵاتییەك بریندار بوو.
لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی قەسرشیرین، پیرانشار و شنۆ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٥ی خەوەڵوەر۱۴۰۳، بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیک ناوچەی "ئاق داخ" شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، شۆفێرێکی کامپا لە کاتی دروێنەی بەرهەمی گەنم بریندار بووە.