ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەر۱۴۰۳، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕەتکردنەوەی داواکاریی دووبارە دادگاییکردنەوەی ئاروین قەهرەمانی، لاوی یەهودی ئێرانیی لە بێدادگای باڵای ڕژیم ڕاگەیاند و نووسی: ئاروین لە ئێستادا مەترسیی لە سێدارەدانی لەسەرە.
هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای ئاروین قەهرەمانی و هاووڵاتییانی دیکە کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە کرد و پێداگری لەسەر پێویستیی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی لە پرۆسەیەکی دادوەریی ڕوون و دیاریکراودا کردووە.
ئەو ڕێکخراوەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە زاری کەسێکی نزیکی ئاروینەوە بڵاوی کردووە کە داواکاریی دووبارە دادگاییکردنەوەی ئاروین قەهرەمانی، کە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە شەڕێکی بەکۆمەڵ لە شەقامدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و بەبێ ڕەچاوکردنی جیددی ڕەتکراوەتەوە، و زۆرێک لە ڕووداوەکانیش لە کاتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە پشتگوێ خراون و لە دۆسییەکەیدا بەرچاو نەگیراون.