بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ڕۆژی هەینی ۴ی ڕەزبەر۱۴۰۳، بڕیاریان داوە ۹ کەس و دامەزراوەی ڕژیمی ئێران و لەوانە محەممەدڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ڕژیم بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە بخەنە لیستی گەمارۆكانیانەوە.
ئەم ڕێككەوتكە کە لە نێوان باڵیۆزی حکومەتەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل بە ناوی "لیژنەی نوێنەرانی هەمیشەیی" ئەنجامدرا، دوای ڕەزامەندیی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەدا، ڕادەگەینرێت.