سمەیە ئەختەرشومار، چالاکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بە بڕیاری لیژنەی پێراگەیشتنی سەرپێچێییە ئیدارییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی و بارهێنانی رژیم دەرکرا.
ئەم سزایە لەگەڵ چەندین نموونەی تۆمەتی بێ بنەما وەکوو لەبەرکردنی جل و بەرگی کوردی و بڵاوکردنەوەی بابەتی (ورووژێنەر) بەسەر ئەم مامۆستایەدا سەپێندراوە.
سمەیە ئەختەرشومار، مامۆستای خەڵکی گوندی (ڕواڕ) سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان کە ١٧ ساڵ ڕابردووی وانەوتنەوەی لە قوتابخانەکانی ئەم شارەدا هەیە لە پیشەکەی دوورخرایەوە.
لیژنەی پێڕاگەیشتنی سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگای سنە، سزای دەرکردنی ئەم مامۆستایەی بە بێ ئامادەبوونی سمەیە ئەختەرشومار و پارێزەرەکەی و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو دەرکردووە.
لە تۆمەتە ساختەكانی ناوبراو ئاماژە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و پەیوەندی دانی بە جۆری جلوبەرگی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری رژیم و بڵاوکردنەوەی بابەتی ورووژێنەر لە کەناڵی پیشەیی مامۆستایان، کراوە.