پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و بێهەواڵی لە چارەنووسی مەهدی وەلی‌زادە

گرتن و بێهەواڵی لە چارەنووسی مەهدی وەلی‌زادە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەتێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە گرتنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەهدی وەلی‌زادە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی ئێرانەوە لە شاری مەریوان هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕ ١٤٠٣، مەهدی وەلی‌زادە تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "دارسەیران"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیمەوە لە ماڵی خۆیدا بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی خانەوادەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستاش بێ وڵام ماوەتەوە و ناوەندە بەناو ئەمنییەکانی رژیم لەم بارەیەوە هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە.

5 مانگ و 26 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و بێهەواڵی لە چارەنووسی مەهدی وەلی‌زادە

گرتن و بێهەواڵی لە چارەنووسی مەهدی وەلی‌زادە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن