ئەمیر حسێن کوهکەن، پارێزەر و ئەندامی ناوەندی پارێزەران و بەرپرسی دۆسییەی یاسایی ماشاڵڵا کەرەمی باوکی کۆمار کەرەمی کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران شەهید کرا، لەلایەن لقی دووی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیمەوە لە شاری کەرەج ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە کە بڵاو کراونەتەوە، تا ئێستا بە فەرمی تۆمەتی ئەم پارێزەرە ڕانەگەیەندراوە.
عەلی شەریفزادە ئەردەکانی پارێزەرەکەی دیكهی ماشاڵڵا کەرەمی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەزگای قەزایی رژیم حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەر باوکی کۆمار کەرەمیدا سەپاندووە و دوای ئهوه ههواڵی سهپاندنی ٦ ساڵ زیندانی به سهر پارێزهر ئهمیرحسێن كوهكهنیشدا ڕاگەیاندووە.
کۆمار کەرەمی لە رەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ و دوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید حەدیس نەجەفی و پارسا ڕەزادووست، کە لە خۆپیشاندانەکان شەهید کرابوون گیراو دوای بە وەپاڵدانەوەی چەند تۆمەتی ساختە، لەسێدارە درا.