بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان١٤٠٣، عومەر بوزغەم خەڵکی گوندی "ترکەش" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیمەوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیکی دادوەری گیراوە.
شایانی باسە کە هێشتا زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.