شەش ئەندامی ڕاگەیاندنی بەیتی خامنەیی لە کاروباری حەج لە شاری مەدینە لە لایەن حکومەتی عەرەبستان گیراون و دوای ماوەیەکی کەم، لەو وڵاتە دەرکران.
بەپێی راپۆرتی سەچاوە هەواڵیەکان، ئەو کەسانە لەکاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی سیاسی ئاژاوە گیڕانە گیراون و سەرجەمیان بەبێ ئەنجامدانی حەج لەو وڵاتە دەركراون.
شایانی باسە کە پێشتر خامنەیی خیانەتکار پێداگری لەسەر پێویستیی بەرگریکردن لە هێرشە ترۆریستییەکەی حەوتی ڕەزبەری حەماس لە دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە کاتی حەجی ئەمساڵدا، وەک ئەرکێکی مەزهەبی كردەوە.