خەباتمێدیا: لە ماوەی حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
خەباتمێدیا: لە ماوەی حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانان، هەتا ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٩، لانیکەم ٤٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیەØ›
هەواڵدەری هەنگاو: کۆڵبەران (٦ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار،سەقز، خۆی و سنە بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئێران بریندار بوون.
سێدارە و گیان دان لە زیندان (٢ حاڵەت)
هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دراوە و بەندکراوێکیش لە بەندیخانەی ورمێ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی داوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٢٧ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی ڕابردوودا دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی داڵاهۆ، ورمێ، سنە، دیواندەرە و خوڕەمئاوا تۆمار کراوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
مین و کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی (١ حاڵەت)
لەو حەوتویەدا شوانێکی خەڵکی قوتوور بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٣ حاڵەت)
لە حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم ٣ ژن لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە دووانیان منداڵ بوون.
کرێکاری (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم کرێکارێک لە شاری ئیلام لەکاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی داوە.