سێنتکام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردان ۱۴۰۳ دوو درۆنی حوسییەکان کە لەلایەن ڕژیمی ئێران پشتیوانی دەکرێنی، لە ئاسمانی دەریای سووردا تێکشکاندووە. هەروەها هێزەکانی ئەمریکا شەوی سێشەممە ٨ی جۆزەردان دوو موشەکهاوێژیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن تێکشکاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی سێنتكام، حوسییەکان شەوی سێشەممە ٨ی جۆزەردان دوو مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتییان بەرەو دەریای سوور هاویشتوە کە ئەو هێرشانەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.