بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، چەكدارە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لە نزیک شارۆچکەی پیشەسازیی دەشت بیلۆ ی شاری مەریوان، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی تایبەتی لاوێک بە ناوی محەممەد خوسرەوی کردووە و لە ئەنجامدا ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی "تەوحید" لە شاری سنە گواسترایەوە و باری گشتی بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە کەمحەممەد خوسرەوی خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.