خەڵکی شاری سنە بە ئامادەبوونیان لە سەر مەزاری ئارمان بەنەفشی ڕێزیان لە یادی ئەو لاوە گرت.
ناوبراو لە ٣١ی خاكەلێوە دوای ئەوەی ژیانی چوار کەسی لەنێو بیرێکی ئاودا ڕزگارکرد، گیانی دا.
ئارمان بەنەفشی، دوای بیستنی هاواری دراوسێ باخەکەی، دەچێتە نێو باخەکەیانەوە بۆ یارمەتیدانیان و ژیانی چوار کەسی کە لە بیرێکتا گیرایان خواردبووی ڕزگار كرد و دواجار لەنێو چاڵەكەدا پێش گەیشتنی هێزەکانی فریاکەوتن گیانی دا.