یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی ١١ی جۆزەردان ١٤٠٣، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر شەش کەس و سێ دامودەزگادا بەهۆی بەشداریکردنیان لە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رژیمی ئێران یان ڕۆڵیان لە گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکراینیادا دیاری کردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای تروریستی پاسدارانی رژیم و ئەفشین خەواجەفەرد جێگری وەزیری بەرگری و بەرپرسی ڕێکخراوی پیشەسازییە ئاسمانییەکانی وەزارەتی بەرگری رژیم سزا دراون.