ئەلعەرەبیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان ۱۴۰۳، بۆ سەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن، ٣١ ئەندامی سپای ترۆریستی پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، ئەندامە کوژراوەکانی سپای پاسداران و حزبوڵای لوبنان لەو شارەزایانە بوون کە لەم ماوەیەی دواییدا دەستیان لە هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپی حوسییەکان هەبووە.
تا ئێستا سپای ترۆریستی پاسداران لە بەردەم ئەم هێرشە کوشندەیەی ئەمریکا و بەریتانیا بێدەنگ بووە و هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.