ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، زارا نەبیزادە، لە گیراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی تروریستی رژیم لە ئەو شارە گیراوە.
شایانی باسە کە بەدواداچوونەکانی خانەوادەی زارا نەبیزادە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوەی لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی رژیم لە وەڵامدانەوە بەو خانەوادەیە خۆ دەبوێرن.
زارا نەبیزادە پێشتر لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا و لە کاتێکدا کە دووگیان بوو لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیم ڕفێندرابوو.