شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی هەتاو ئەکرەمی، لە بۆکان

گرتنی هەتاو ئەکرەمی، لە بۆکان
دەنگی خەباتی کوردستان

ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی تیکاب لە گوندی "ئینگیجە"ی سەر بە شاری بۆکان لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران بۆ سەر ماڵی دایک و بابی گیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە خانەوادەی ئەکرەمی، نزیک بە بیست کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایک و باوکی هەتاو ئەکرەمی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی گرتوییانە.
هەروەها، ئەو بەکرێگیراوە سەرکوتکەرانە، پاش گرتنی ئەو هاووڵاتییە، ماڵی دایک و باوکیان بەتەواوی پشکنیوە.
هەتاو ئەکرەمی، ئامۆزای مێهران ئەکرەمییە كە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن 
ژیان ئازادی" لە شاری سەقز گیراو و لەژێر شکەنجەی بەكرێگیراواندا شەهید کرا.

5 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی هەتاو ئەکرەمی، لە بۆکان

گرتنی هەتاو ئەکرەمی، لە بۆکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن