بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان١٤٠٣، ئەفسانە شاهی، شاخەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی هێرشی چەکداریی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران بۆ سەر ماڵی خانەوادەکەی گیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران بەبێ بەڵگەی دادوەری و بە شێوەیەکی دڕندانە چوونەتە ماڵەکەی ئەفسانە شاهی و چەکیان بە ڕووی خانەوادەکەی ئەو هاووڵاتییە و میوانەکانیان ڕاگرتووە.
ئەفسانە شاهی، دوای گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستی، ئەوتۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و دۆخی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.