پارێزەری ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەند و زیندانیی سیاسی پێشوو دەڵێت، بریگرتەکەی دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد کرا ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشیی خۆبەرگری یا پێسۆریازیسەوە دەناڵێنێت
نەخۆشیی پێسۆریازیس نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا سیستمی بەرگری لەش زۆر چالاک دەبێت و خانەکانی پێست بە ڕێژەیەکی نائاسایی زۆر دەبن و چارەسەری ئەم نەخۆشییە ماوەیەکی زۆری دەوێت.
چەمەن ئارا کە پێشینەی چەندین جار گرتن و بەندکرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان رژیمەوە هەیە، لە دوایین حاڵەتدا لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ساختەی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم بە قازانجی لایەنەکانی دژبەری ڕژیم گیراو پاش ماوەیەک ئازاد کرا.
ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان ١٤٠٣، پارێزەر مریەم کیان ئێرسی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیویەتی: دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە نەخۆشییانە لەنێو زیندانییانیی سیاسیدا جێگەی پرسیارە و دەبێتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی مەدەنی.