تەیموور سەیدی، باوکی سامان سەیدی (یاسین)، هونەرمەندی بەناوبانگ و زیندانیی سیاسی، لە ئامۆژگارییەکدا بۆ کوڕە زیندانیکراوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: بەهێزبە، ڕەنگە بەهۆی کەسانی وەک تۆوە، هێشتا شوێنێکی باش بۆ ژیان كردن هەبێ.
ماوەیەک لەمەوبەر ڕامین سەفەرنیا خەشتاونی پارێزەری سامان یاسین لە هەژماری ئیکسی خۆیدا نووسیویەتی: بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەی ڕازیی تاران، کە ڕەوانەی زیندانی قزڵحەسار کراوە، نەخۆشیی بریکارەکەم دیارە و پێویستە دۆسیەی پزیشکییەكەی ڕەوانی پزیشکیی دادوەری بكرێت.