بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا مستەفا تەوحیدی( پیاوێنی) سەرەخۆشی بە کەس و کاریی، خەڵکی ناوچەی بانە و سەردەشت و هۆگرانی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا مستەفا تەوحیدی( پیاوێنی) سەرەخۆشی بە کەس و کاریی، خەڵکی ناوچەی بانە و سەردەشت و هۆگرانی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ڕادەگەێنم.
مامۆستا مەلا مستەفا پیاوێنی کەسایەتێکی تێکۆشەرو نیشتمان و نەتەوە خۆشەویست و دژمن بە ستەمکاران و داگیرکەرانی کوردستان بوو.
لە دوای فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان ولە سەرەتای هێرشی پاسداران و هێزە بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر کوردستان، مامۆستا مەلا مستەفا چەکی پێشمەرگەیی و دیفاع لە کوردستانی لە شان کردو لە ریزی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات وەک فەرماندەێکی ئازاو بە هیممەت لە چەندین شەڕی بەرچاوداو، بەتایبەت لە مقاومەت و شەری 3 سێ مانگەی شاری بانە وەک یەکێک لە فەرماندە لێهاتوەکان بەشداری کرد.
جێگەی خۆیەتی لە دوای ئازادی نیشتمانیش رێزو وەفامان بۆ تێکۆشانی دڵسۆزانەی مامۆستا مەلا مستەفا هەبێ و یادی بەرزو بەڕێز ڕابگرین.
جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆم و تێکرای هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە کەس و کاری ڕادەگەینم.
بابەشێخ حوسەینی
31ی خەرمانانی 1398 کۆچی خۆری