بەپێی راپۆرتی سەچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد عەلی شیرۆ"، تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی گوندی "زەمێ"ی سەر بە شنۆ، لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی تروریستە چەكدارانی رژیمی ئێران بریندار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بۆ کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهار چووبووە بەرزاییە سنوورییەکانی شنۆ، لەوکاتەدا چەكدارانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە.
ئەم هاووڵاتییە لەم ڕووداوەدا قاچ و سنگی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.