دوابەدوای تەقینەوەی گاز لە شاری سەراب حەمام لە لوڕستان، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی جۆزەردان ١٤٠٣، چوار کەس بریندار بوون و باس لەوە دەکرێت دۆخیان ناجێگیرە.
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە دوای تەقینەوەکە هیچ کام لە دەزگاکانی حکوومەت بە مانگی سوور و تیمی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە نەبوون و تەنها دوو سەعات دواتر ئەفسەرانی پۆلیس هاتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە تەنانەت ئامبولانسێکیش لە شوێنەکە ئامادە نەبووە و بریندارەکان بە هاوکاریی هێزە ناوخۆییەکان لە ژێر داروپەردووەکانەوە دەرهێنراون.