پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی 5ی خەرمانان لە وەلاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا

یادی 5ی خەرمانان لە وەلاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا

لە وەڵاتی نۆروێژ 5ی خەرمانان یادی 39هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا.

خەباتمێدیا: لە وەڵاتی نۆروێژ 5ی خەرمانان یادی 39هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا.
رۆژی شەممە 30ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 39هەمین ساڵرۆژی دامەرزانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بەشداری بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات رێورەسمێکی بەشکۆ لەلایەن کومیتەی نۆروێژی سازمان و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆست و ئەندامان و رەوەندی کوردی لە نۆروێژ بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە سرودی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کومیتەی نۆروێژی سازمان لەلایەن کاک عەبدولا قادری بەرپرسی کومیتەوە پێشکەش کرا.
لە پەیامەکەی کاک عەبدولادا وێڕای بەخێرهاتنی بەشداران، ئیشارەی بە پێنجی خەرمانان کرد و وتی: 5ی خەرمانان یەک لەو رۆژە درەوشاوانەی مێژووی خەباتی نەتەوەکەمانە، کە تیایدا سازمانێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بە رێبەرایەتیەکی فیداکار، شۆرشگێڕ، بە ئەزمون و جیددی پێی نایە مەیدانی خەباتی رزگاریخوازانەی کورد لە کوردستانی ئێران. رێبەر و رێبوارانی سازمانی خەبات کە لە راپەرینی جەماوەریی دژ بە رژیمی بنەماڵەی پەهلەوی بەشێوەی ئاشکرا و نەپساوە لە مەیداندا بوون و بەبێ سڵ کردن لە هەر مەترسیەک و دانی هەر نرخێک بۆ وەدیی هێنانی مافە نەتەوەیی و سیاسیەکانی کورد تێکۆشاون، لە دوای روخانی دەسەڵاتی پەهلەوی و دزینی بەری راپەرینی جەماوەری ئێران لەلایەن خومەینی هاوبیرانیەوە، مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و هاوڕێکانی لە دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدیندا درێژەیان بە خەباتی سیاسی خۆیاندا و هەموو هەوڵێکیان بۆ پارێزگاری لە نیشتمان و چەسپاندنی مافەکانی کورد لە سیستەمی تازەدا وەگەرخست.
پاشان بەرێزیان باسێکی لەسەر مێژووی سازمانی خەبات و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سازمانی خەبات کرد و گوتی: لە دوای ئەوەی خومەینی و رژیمەکەی کەوتنە بیانووگرتن بە خەڵکی کوردستان و سەلماندیان کە باوەریان بە مافی کورد نیە و هەر داوایەکی گەلی کورد بە لەشکەرکێشی و پەلاماری دڕندانە جواب دەدەنەوە، مامۆستا سەید جەلالی نەمر کەوتە رێکخستن و پۆشتەکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاریی هێزەکانی دژمن. لە دوای فتوای نارەوای خومەینی بۆ سەر کوردستان، هێزی پێشمەرگەی دەفتەر بە سەرکردایەتی مامۆستا شێخ جەلال بریاری خۆراگریان داو لەماوەی شەڕی سێ مانگەدا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چەندین داستانی قارەمانانەیان تۆمارکرد کە دەکرێ ئیشارە بە، جەنگەکانی قەرەچیاوای سەقز، کامیاران، تیلەکۆ، کەلی خان، ناوچەی بۆکان و داستانی کەم وێنەی 10ی خەزەڵوەر بکرێ کە تیایدا هێزی پۆڵایینی پێشمەرگە شکستێکی گەورەی بە هێزەکانی دژمن داو بووە هۆی پاشەکشە و راگەیاندنی ئاگڕبڕ لەلایەن خومەینی و رژیمەکەیەوە.
لەدوای روداوەکانی ساڵی 1359ی هەتاوی مامۆستا سەید جەلال و هاوڕێکانی بیریان لە دامەزرانی سازمانێکی نەتەوەیی و نیشتمانی کردەوە کە وەڵامدەر بێ بۆ هەلومەرج و دۆخی ئەوکاتە و بتوانێ زۆرترین هێز و پتانسیەلی کۆمەڵگە لە راستای خزمەتی پرسی نەتەوەیی کورد کۆبکاتەوە و بە بەهێزەوە بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی خومەینی بنەوە.
لە 5ی خەرمانانی 1359ی کۆچی خۆری، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە رێبەرایەتی مامۆستا سەید جەلال بوونی خۆی راگەیاند و کەوتە چالاکی سیاسی و پێشمەرگانە لە شار و ناوچەکانی کوردستان، وێڕای هەموو کەندو کۆسپەکانی بەردەم کار و چالاکی سازمانی خەبات، بەهۆی پێشەوایی و رێبەرایەتی حەکیمانەی مامۆستای نەمر مامۆستا سەید جەلال، سازمان توانی سەرکەوێ بەسەر کێشەکان و تووشی هەڵە و پەڵەی سیاسی و نەتەوەیی نەبێتەوە. یەکێک لە سەروەریەکانی سازمانی خەبات بەرەنگاریی و بەرەورووبوونەوەی سەرسەختانەی رژیمی داگیرکەری ئاخوندیە کە لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا سازمان توانیویەتی لە باری سیاسی و نیزامیەوە شکستی بەرچاو بە رژیمی ئاخوندی و هێزە سەرکوتگەرەکانی لە کوردستان بدات.
لە دوای پەیامی کۆمیتە، رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
کاک بابەشێخ لە پەیامەکەی خۆیدا وێڕای ئیشارە بۆ مێژوو، هەڵوێستە سیاسیەکانی سازمانی خەبات، فەرمووی: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە بەشێوەیەکی زۆر سادقانە خەباتی بۆ نەتەوەکەی کردووە و لەو چوارچێوەدا نەیار و دژمنیش ناتوانن پەڵەیەک لەسەر سازمانی خەبات بدۆزنەوە.
بەڕێزیان باسی لە پێویستی یەکدەنگی و یەکگرتوویی نێوان هێزولایەنەسیاسیەکانی کوردستان و ئێران کردو یەکێتی و یەگکرتوویی بە زەرورتێکی گەورەو هەنگاوێکی بنەڕەتی زانی.
بە پێچەوانەوە نەبونی یەکدەنگی وهاوکاری لەنێوان هێزولایەنەکان بە ویست و لە چوارچێوەی قازانجی دوژمنان ناوهێنا.
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، چوار دەیە دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی بە مەترسیدارترین شێوەی دەسەڵاتداری لە ئێران زانی و، ووتیان حکومەتی ئاخوندەکان دوژمنی هەموو تاکەکانی نیشتەجێ‌ لە ئێران وکوردستانن و تەنیا چارەسەر بۆ ڕزگاری خەڵک و ووڵات، روخانی یەکجاری حکومەتی دیکتاتۆری و دژی کوردی ئاخوندە ستەمگەرەکانە.
لە دوای وتەکانی بەرێز کاک بابەشێخ، پەیامی هاوبەشی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەرێز کەژاڵ کاکەیی بەرپرسی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ خوێندرایەوە.
لە رێورەسمی یادی 39 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکان پەیام و بروسکە و چەپکەگوڵیان پێشکەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمی 5ی خەرمانان کرد کە بریتی بوون لە:
سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران
نوێنەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە وەڵاتانی نۆردیک (پەرویز خەزایی)
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان
هاوبیرانی دیموکرات
بڕگەی دووهەمی رێورەسمەکە تایبەت بوو بە ئاهەنگ



5 ساڵ و 1 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی 5ی خەرمانان لە وەلاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا

یادی 5ی خەرمانان لە وەلاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن