بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک لە هەواڵدەرییە خۆجێیەكان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردان ١٤٠٣، سەرنشینانی ئوتۆمبێلێك کە وەک گەشتیار هاتبوونە جوانڕۆ کیژۆڵەیەکی منداڵ دەڕفێنن، کە دواتر خەڵکی تووڕە هێرشیان دەکەنە سەر و ئوتۆمبیلەکەیان و تێکی دەشکێنن و منداڵەکە رزگار دەکەن. هەتا ئێستا هۆی ئەم کردەوە بە تەواوی روون نەکراوەتەو بەدواداچوونی خانەوادەی ئەم منداڵە بەردەوامە.