پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامانجمانی ئیسرائیل لەنێوبردنی تەواوی حەماسە

ئامانجمانی ئیسرائیل لەنێوبردنی تەواوی حەماسە
دەنگی خەباتی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەنێوبردنی تەواوەتیی حەماس ئامانجێکە کە ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل بەکۆی دەنگ پەسەندی کردووە و سوورن لەسەر بەدیهێنانی.
نێتانیاهو لەسەر ئەم بابەتە وتی لەلایەن هاوپەیمانەکانییەوە فشاری لەسەر دروست نەکراوە بۆ ڕەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە غەززە.
ناوبراو هەروەها وتی: بە سەدان شێوە بیر لەگەڕانەوەی بارمتەکان بۆلای کەسوکارییان دەکەمەوە، هەمووکات ئەم بابەتە لە مێشکمدایە. بیر لە خێزانەکانیان دەکەمەوە، بیر لەو ئازارە دەکەمەوە پیایدا تێپەڕیوون، بەڵام ئێمە ئامانجێکی دیکەشمان هەیە ئەویش ڕیشەکێشکردنی حەماسە کە لە لایەن ڕژیمی ئێران پشتیوانی لێ دەکرێت.
ئەوە ئامانجێک نییە من ئێستا زیادم کردبێت، بەڵکوو ئێمە سوورین لەسەر گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لەنێوبردنی تەواوەتیی حەماس، ئەم دوو ئامانجە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل دەنگیان لەسەری داوە.

5 مانگ و 16 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانجمانی ئیسرائیل لەنێوبردنی تەواوی حەماسە

ئامانجمانی ئیسرائیل لەنێوبردنی تەواوی حەماسە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن