زیاتر لە ١٩ ڕۆژ بەسەر گرتنی سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، تێدەپڕێو و تا ئێستاش بەبێ مافی سەردانی خانەوادەکەی یان پەیوەندیکردن بە پارێزەرێکەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ورمێدایە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بارەیەوە نووسیویەتی: لە دوای گرتنی خاتوو حەسەنزادە، تەنیا یەک پەیوەندیی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ خانەوادەکەی کردووە و لەبارەی گرتنی لە ژوورێکی تاکەکەسیی گرتوخانەی ئەمنی ڕژین لە ورمێ ئاگاداری کردوونەتەوە.
خانەوادەی ئەم چالاکە مەدەنییە، بۆ زانینی دۆخی ناوبراو چەندین جار سەردانی بێدادگای ڕژیم و دەزگاکانی ئیتلاعاتی دەسەڵات لە بۆكانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە.
سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بۆكان ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ گیراوەو بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم ڕاگوێزراوە.