بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان۱۴۰۳، کاوە سەیدزادە تەمەن ٤٠ ساڵ و ئاکۆ زەینەبی تەمەن ٣٤ ساڵە و یووسف مەولایی و "ئیسماعیل" کە (نازناوی نادیارە)، ناسراو بە دکتۆر ئیسماعیل و تەمەنی نزیک لە ٣٤ ساڵ، چالاکانی مەزهەبی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاوە سەیدزادە، ئاکۆ زەینەبی و ئیسماعیل لە سەرەتای ڕۆژی هەینی لە ماڵی خۆیاندا گیراون و یووسف مەولایی لە هەمان ڕۆژدا لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەر لەگەڵ هاوژینەکەی گیراوا.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و دۆخ و شوێنی مانەوەی ئەم چالاکە مەزهەبیانە لەبەر دەستدا نییە.