بەپێی ڕاپۆرتێکی بڵاو کراوە لە لایەن سەرچاوە هەواڵیەکان، لە مانگی مەی زایینیدا سزای ٤ بەندکراوی ژن بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکانی کرمان، وەکیل ئابادی مەشهەد، ورمێ و نەیشابوور لەسێدارە دراون.
لەم مانگەدا لانیکەم ١٤ ژنی چالاک لە شارەکانی کوردستان و ئێران گیراون کە سەرجەم ١٠ لەسەدی ئاماری گرتنەکان لەخۆ دەگرێت.
هەر لەم پێوەندییەدا، دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لەم مانگەدا ١٧ چالاکی ژن، لەوانە ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان و ڕۆژنامەوانی خەڵکی سنەی سەرجەم بە ١٠١ مانگ بەندکران سزا داوە.
جگە لە ژینا مودەڕس گورجی کە ٢١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، ١٥ هاووڵاتیی بەهایی خەڵکی ئێسفەهانیش سەرجەم ٧٥ ساڵ بەدنکران بەسەریان دا سەپاوە.
لە مانگی مەی ٢٠٢٤دا، لانیکەم ١٣ ژن کوژراون کە ١٢ کەسیان لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە و بە بیانوی پاراستنی نامووس، کێشەی خاەوادەیی، دزی و چەند هۆیەکی دیکە کوژراون.