سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بریندارکرانی ۲ کۆڵبەر و کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە ۲ ڕۆژدا

بریندارکرانی ۲ کۆڵبەر و کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە ۲ ڕۆژدا
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، پەرویز قادری، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری "نیروان"ی بانە بریندار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاقی بە سەختی پێکراوە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناوبراو، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هەر لەم پەیوەندیەداو لەو ڕۆژەدا کۆڵبەرێك بە ناوی "سەلاح (ناوبانگ نادیار)" خەڵکی گوندی "هەڵوژان"ی سەر بە سەروئاوا بە تەقەی ترۆریستە چەكدارەکانی ڕژیم لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
هەروەها کۆڵبەرێكی دیکە بە ناوی هەژیر مەحموودپوور خەڵکی گوندی "پوینە" و دانیشتووی جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ترۆریسته  چەكدارەکانی ڕژیم لەسەر سنووری نەوسوود گیانی دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە ئێوارەی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣ دوای تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بەرەبەیانی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە هۆی سەختیی برینەکانی لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گیانی داوە.
شایانی باسە که جینایەتکاره چەكدارەکانی ڕژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

5 مانگ و 27 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندارکرانی ۲ کۆڵبەر و کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە ۲ ڕۆژدا

بریندارکرانی ۲ کۆڵبەر و کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە ۲ ڕۆژدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن