ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی جۆزەردانی ۱۴۰۳، چەکدارێک هێرشی كردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نزیك بەیرووتی پایتەختی ئەو وڵاتە، بەڵام سەربازان تەقەیان لە چەکدارەکە کردووە و برینداریان کردووە.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەكەن، چەکدارەکە هاووڵاتییەکی سووری یە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکە گولـلەیەک بەر سنگی کەوتووە.
میدیای لوبنان دەڵێت، شەڕە تەقە بۆ نیو سەعات بەردەوام بووە. تەقەکەرەکە دوای برینداربوونی گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاویکردەوە، "بە چەکی سووک" هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکە، دیپلۆمات و ستافەکەی سەلامەتن.