"سالار تاهیرئەفشار"، چالاکی مەدەنی خەڵکی ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر ۱۴۰۳، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی شەش مانگ زیندانی داسەپاو بە سەریدا چووەتە زیندانی ناوەندیی تەورێز.
ئەم چالاکە مەدەنییە دوای بانگهێشتکردن بە لقی ١١ی بێدادگای گشتی و بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تەورێز، گیراوەو ڕادەستی زیندانی ناوەندی شاری تەورێز کراوە.
ناوبراو لە سەرەتای مانگی بەفرانبار ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن پۆلیسی فەتای ڕژیم لە ورمێ گیرا و بۆ گرتووخانەی تەورێز ڕاگوێزرا و لە مانگی ڕێبەندان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
لقی دووی بێدادگای بەناو ئینقلابی تەورێز بە تۆمەتی ساختەی"یارمەتیدان لە چالاکیی تەبلیغی دژ بە ڕژیم" سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ئەم هاووڵاتییە سەپاندووە.