له‌شاری نیۆیۆرک، کۆنفرانسێکی به‌رین له ژێر ناوی "ئێرانی داهاتوو" به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی کۆنفرانسێکی فراوان به ناوی ئێرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆنفڕاسه هه‌یئه‌تی سازمانی خه‌بات پێک هاتوو له کاک جه‌لالی خۆشکه‌لام ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و کاک عه‌لی به‌هرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات به‌شداریان کرد.
ئه‌و کۆنفڕانسه به مه‌به‌ستی نزیکردنه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه سه‌رانسه‌ری و ناوچه‌یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئێرانی دوای ڕیژیمی ئاخوندی.
له‌کۆنفڕانسه‌که‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌فیر مارک ولسن وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و وێڕای به‌خێرهاتنی به‌شداران ئامانج و هه‌ده‌فی کۆنفڕانسه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بوان به وردی خسته به‌ر باس. پاشان ڕودی جولیانی پارێزه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و پارێزگاری پێشووی نیۆیۆرک ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کردوو تێیدا ئاماژه‌ی به پێویستی ڕووخانی ڕژیم و یه‌کڕیزی تێکڕای ئازادیخوازان و هێزه تێکۆشه‌ره‌کان له ئێران دا کرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌بێ ئێرانی داهاتوو ئێرانێکی دیموکراتیک بێ و تێکڕای نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌کان به‌مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن.
له‌درێژه‌ی کاری کۆنفڕانس دا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ووتاریان پێشکه‌ش کرد و تیشکیان خسته سه‌ر زوڵم و زۆره‌کانی ڕژیمی ئاخوندی و داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان له ئێرانی داهاتوودا. په‌یامی کاک باباشێخ حسینی بۆ کۆنفڕانس لایه‌ن کاک عه‌لی به‌هرامیه‌وه خوێندرایه‌وه.
له په‌یامی سکرتێری گشتی سازمان دا سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی ڕژیم له کوردستان هاتبوو: له‌دوای داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکۆتکه‌ره‌کانی ڕژیمی ئاخوندی ئه‌و ڕژیمه سیاسیه‌تی جیوازی دانان و سه‌رکوتی له کوردستان جێ به‌جێکردوه، که له‌ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانی تووشی ڕه‌نج و کوێره‌وه‌ریه‌کی زۆرکردوه. هه‌ر جۆره داوا و ناڕه‌زایه‌تیه‌کی ئاشتیخوازانه به‌توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کا.
ڕژیمی ئێران کوردستانی به‌ته‌واوی میلیتاریزه کردوه و هێزه‌کانی له‌زۆر ناوچه‌ی جۆراوجۆر جێگیر کردوه. سیاسه‌تی دژ به کورد و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و فه‌رهه‌نگی، سه‌رکۆنه‌و جیاوازی دانانی خه‌ڵکی کوردستانی جێبه‌جێ کردوه.
له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی کاک باباشێخ دا هاتبوو که: سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا له هه‌موو باره‌کان و به‌پێی توانا دژ به‌ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی خه‌باتی کردوه، وه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوه که ته‌نیا ڕێی ڕزگاری خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له ڕوخانی یه‌کجاره‌کی تێکڕای پێکهاته‌ی ئه‌و ڕژیمه‌یه. هه‌ربۆیه وتوێژی له‌گه‌ڵ ڕژیمی نامه‌شروعی ڕه‌ت کردۆته‌وه و به زیان بۆ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران ده‌زانێ.
کاک باباشێخ له په‌یامه‌که‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به هاوکاری و یه‌کێتی هێزه کوردستانیه‌کان بۆ کۆنفڕانسی ئێرانی داهاتوو نووسیبوو که: سازمانی خه‌بات هاوکاری و دۆستایه‌تی و یه‌کێتی له‌گه‌ل هه‌موو هیزه کوردساتنیه‌کان به ئه‌رکێکی پێویستی و حه‌یاتی له ره‌وتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد و تێکڕانی خه‌ڵکی ئێران ده‌زانێ و له‌و بڕوایه‌دایه که هێزه کوردستانیه‌کان ته‌نیا به یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی ده‌توانن به ئامانجه‌کانیان له ئێران دا بگه‌ن.
هه‌روه‌ها سازمانی ئێمه له‌و بڕوایه‌دایه بۆ زیاتر فشارخسته سه‌ر ڕژیمی ئێران و ڕووخانی یه‌کجاره‌ی ئه‌و ڕژیمه دیکتاتۆره یه‌کێتی هاوکاری له‌نێوان سازمان و لایه‌نه ئێرانی و کوردستانیه‌کان پێویستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره و هه‌مووان ده‌بێ له سه‌نگه‌رێک دا دژ به‌و ڕژیمه چالاکی بکه‌ین و هه‌موو وزه‌ی خۆمان له پێناو ڕووخانی ده‌سه‌لاتداری ئاخوندی دا به‌کاربێنین.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی کاک باباشێخ دا تیشک خرابوه سه‌ر دۆخی ڕژیم و هاتبوو: لە کاتێکدا ئەو کونفرانسە بەرێوەدەچێ کە رژیمی ئاخوندی له دۆخێکی سه‌خت و دژواردایه، که به سیاسه‌ته نامه‌سئولانه و نادروستی هه‌وڵی دروسکردنی چه‌کی کۆکوژ، ناوکه‌یی و موشه‌کی داوه و ناوچه‌که‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی و ده‌ستێوه‌ردانی ڕژیم له کاروباری ووڵاتان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا فشار و گه‌مارۆی بخاته سه‌ر وئه‌و ده‌سه‌ڵاته گۆشه‌گیر بکا و له‌باری ئابوریه‌وه تووشی داڕمانیان بکا.
له په‌راوێزی کۆنفڕانسه‌که‌دا هه‌یئه‌تی سازمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌مریکای وه‌ک سه‌ناتۆر جۆزیف لیبه‌رمان وه سه‌فیر مارک ولسن وه چه‌ندین که‌سایه‌تی و چالاکی سیاسی ئێرانی وه‌ک ئه‌ندامانی شۆڕای میلی مقاومه‌ت و نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران دیدار‌و چاوپێکه‌وتنیان کرد.