پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سزای لەسێدارەدانی محەممەد جەواد وەفایی سانی هەڵوەشایەوە

سزای لەسێدارەدانی محەممەد جەواد وەفایی سانی هەڵوەشایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بابەک پاکنیا، پارێزەر، هەڵوەشاندنی حوکمی لەسێدارەدانی محەمەد جەواد وەفایی سانی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری بەکارهێنەری خۆیدا، نووسیویەتی: لقی نۆی دادگای باڵا بۆ جاری دووەم حوکمی لەسێدارەدانی محەمەد جەواد سانی رەت کردەوە.
 محەمەد جەواد وەفایی سانی، بۆکسەری تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەشهەد و یەکێک لە گیراوەکانی ڕاپەڕینی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۸، پێشتر بە تۆمەتی ساختەی مفسد فی الارض، لە ڕێگەی هاندان و لەناوبردنی بە ئەنقەست هەندێک شوێنی تایبەت وک دەفتەری ئاخۆند عەلەم ئەلهۆداو بینای تەعزیراتی حکومەت، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
 ناوبراو لە مانگی ڕەشەمەی ۱۳۹۸ لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاپەڕینی خوێناوی مانگی خەزڵوەری ئەو ساڵە گیرا و دوای چەند مانگێک لە شکەنجەدان و لێپرسینەوە، گواسترایەوە بۆ زیندان.

5 مانگ و 13 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سزای لەسێدارەدانی محەممەد جەواد وەفایی سانی هەڵوەشایەوە

سزای لەسێدارەدانی محەممەد جەواد وەفایی سانی هەڵوەشایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن