به‌داخێکی گرانه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دایه مریه‌م ساڵحی لە تەمەنی شەست و حەوت ساڵیدا لە غەریبی و دوور لە خاک و زێدی خۆیی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
دایە مریه‌م ساڵحی به درێژایی ته‌مه‌نی له‌ناو ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات، وه‌ک ژنێکی تێکۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه و دڵسۆز له پێناو ئازادی نیشتمان و گه‌له‌که‌ی تێکۆشا و هه‌میشه جێگه‌ی متمانه و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان مایه‌وه.
رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەو هۆیەوە بە ناوی تێکڕای ئەندامەکانی دەرەوەی سازمان، پرسەو سەرەخۆشی لە که‌سوکار و خانەوادەی نیشتمانپه‌ر و تێکۆشه‌ری دایه مریه‌م ده‌کەین و لە کردگاری دلۆڤان داواکارین رۆحی دایە مریەم بە بەهەشتی بەرین شادکات و سەبووری بە منداڵ و که‌س و کاره‌کانی بدات.