بەپێی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی یونس نەبیزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "دلۆ"ی سەر بە ناوچەی دیزەج دۆڵ سەر بە ورمێ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و ئەمنییەکانی ڕژیم، بەبێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری لە دەرەوەی ماڵەكەی خۆی گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هۆی گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی یونس نەبیزادە لەبەردەستدا نییە.