ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر گەردی" خەڵكی شیناوای پیرانشار بە تەقەی بەكرێگیراوە تروریستەكانی رژیمی ئێران لە سنووری شنۆ بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لەکاتی گەڕانەوەی لە سنوورەوە بەبێ هێنانی کەلوپەلی، لەلایەن تروریستە چەكدارانی حکومەتەوە بەبێ ئاگادار كردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکراوە.
ئەم هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.