سامان وەیسانی، پەنابەری کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە یۆنان لە لایەن بەکرێگیراوەکانی رژیمەوە هەڕەشەی لێكراوە و هێرشی فیزیكیی کراوەتە سەر و ژیانی لە مەترسیدایە.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سامان وەیسانی وتویە کە ناچار بووە هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت و دوای مانەوەیەکی کورت لە تورکیە پەنای بۆ یۆنان بردووە. بەڵام تەنانەت لە یۆنانیشدا لە هەڕەشەی لێ کراوەو مەترسی گیانی لەسەرە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێرشبەرەکان لە ڕێگای دەرەوەی کەمپی ئاوارەکان بە کۆمەڵ هێرشیان کردووەتە سەر ناوبراو و هەوڵیانداوە ئەگەر بتوانن بیڕفێنن و بیکوژن، بەڵام لە کاتی گەیشتنی ڕێبواران و پۆلیسدا توانیویەتی ڕزگاری بێت.
ناوبراو لە پاییزی ساڵی ١٤٠٢، پاش چەند مانگێک هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکانی رژیمی ئێران، هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و لە ئێستادا لە یۆنان هەڕەشەی جیددی گیانی لەسەرە.