خەباتمێدیا: دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە 4ی رەزبەری 1398، کاک رێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ،بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چەندین
خەباتمێدیا: دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە 4ی رەزبەری 1398، کاک رێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ،بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چەندین بابەتی رۆژ و جۆنیەتی کارکرد و سەرلەنوی ریکخستەنەوەی ئەرک و پێسپێردراوە هەنووکەیەکان و دامزراندنی هەیئەتیکی بەرێوە بەری بۆ بەرێوەبردنی رێکخراوەکە و بەرەو پێشبردنی ئەرک و چالاکیەکانی، کۆنفڕانسیکی لەبارەگای ناوەندی سازمان خەباتی کوردستانی ئێران ، بەڕێوەبرد. ناوبراو سەرتا لەسەر زەرورەتی چالاک بوونی لاوان لە بوارەکانی سیاسی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و خۆ سازدان بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ هەر پێشهات و هەل ومەرجیکی سەردەم کە پێوەندی بە خەبات و رەوتی زانستیانەی ئەم قۆناغەی بزاڤی گەلەکەمانەوە هەبێت، باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش کرد. پاشان سەبارەت بە ئەرک و مافی لاوان و هەوڵ بۆ خۆ تەیار کردن بە زانست و ئاشنا بوون بە کار و باری سیاسی و خۆ گونجاندن لەگەڵ رەوتی پێشکەوتنخوازی و خۆ پێگەیاندن و باوەڕ بوون بە ماف و ئازدیەکانی نەتەوە و نیشتمان قسەی بۆ لاوەکانی ئەندام لە رێکخراوی لاوانی خەبات کرد. .
کاک رێبوار لە درێژەی قسەکانی دا تیشکی خستە سەر ئەو بابەتەی کە دەبێ لاوەکان بە تایبەت لاوانی ناو ریزەکانی سازمانی خەبات کە لە ریکخراوی لاوانی خەبات دا جێگیرن و سەرەڕای بەرێوەبردنی ئەرکی رۆژانەیان، دەبێ بەردەوام لە هەوڵی خۆ تەیار کردن بن و لە رێگای خویندنەوە و پرسیار کردن و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و خویندنەوەی پەڕتووک و گوێ گرتن لە هەواڵ و رووداوەکان ، بەردەوام لە هەوڵی داهێنانی پرۆژە و پڕۆگرامی تازەدا بن وپێوەندی دۆستانە و هاوباوەڕیان لەگەڵ خۆیان و خەلکی تر هەبێ و متمانە بە خۆیان و باوەر بە رێبازیان و فیداکاری و خۆشەویستی و وەفاداریان بۆ نەتەوە و نیشتمان لە سەر رێباز و خەت و ستراتیژی سیاسی سازمانی خەبات بکەنە بەردی بناغەی بیرکردنەوە و کردەوەکانیان و بەو پەڕی ئەمانەتداری و دەست و دڵپاکی وبە ئەخلاقێکی شۆڕشگێرانە بەرەو ئامانج و ئاواتەکانیان هەنگاو هەڵگرن.نموونەی کەسایەتیکی خەباتی و خەمخۆری رێبازی شەهیدان بن و لە راستای وەدی هاتنـــی ئاواتــــــی گەل دا لاوانـی خوێن گەرمی کوردەواری بە هەردوو رەگەزی نێر و مێوە لە دەوری ریکخراوەکەیان کۆوەکەن و لە پێناو خزمەت بە بزاوڤی رەوای نەتەوەکەمان تێیان بگەینن و باریان بهێنن. .
دوابەدوای ئەو باس و خواسانە، ناوبراو لە پێناو هەرچی کاراتر کردنی رێکخراوەکە وچۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار و چالاکیەکانیان، چەندین رێکار ورێنومایی پێویستی خستە بەردەم ئەندامانی ریکخراوی لاوان کە لەلایەن بەشداربووانی سیمینارەکەوە پێشوازیان لێکرا و بە هیند وەرگیران.لە کاتیک دا کە کۆڕ و سیمینارەکە لە ژینگە و هەوایکی زۆر سەمیمانە و هاوڕێیانەدا بە ڕێووەدەچوو، چەندین باس و بابەتی پێوەندیدار لەلایەن چەند کەس لە بەشداربوانەوە هاتنە ئاروە و بە تێر و تەسەلی قسەیان لەسەرکراو و بەشدار بووان تیبینی و بۆچوونی خۆیان خستە روو.دوابەدوای ئەو باس و بابەتانە کاک رێبوار بۆ بەڕێوەبردنی رێکخراوی لاوانی خەبات تا کاتی کۆنگرە، پێشنیاری بە ئەندامانی کۆنفڕانسەکەکرد کە هەیئەتێکی بەڕوەبەری بۆ ئەم ئەرکە هەڵبژێردرێ و بە ڕێوەبردنی ریکخراوەکەیان پی بسپێردرێ، کە بە تێکرای دەنگ لەلایەن بەشداربوانەوە پەسەند کرا و دەستەیکی بەڕێوەبەری پینج کەسی هەلبژێدران .