بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان١٤٠٣، یەکێکی دیکە لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا بە ناوی فەرهاد بەیگی گەڕووسی، هاووڵاتیی کورد ی تەمەن ٢١ ساڵ و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لە ماڵی خۆیان دا لە شاری سەحنە خۆی لەدار داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی نزیک لە چوار مانگی ڕابردوو فەرهاد بەیگی گەڕووسی لەژێر فشاری بەردەوامی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی رژیمی ئێران بووە و لەم دواییانەدا بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە خۆی بە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بناسێنێت و پاشان بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران دەگوازرێتەوە.
فەرهاد بەیگی گەڕووسی لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا گیرابوو و دوای زیاتر لە یەک ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتە و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاکەی بەشێوەی كاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو بە "هاوکاری لە کوشتن"ی نادر بایرامی، بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران لە شاری سەحنە تۆمەتبار کرابوو.