یه‌ک شه‌مه‌ 

3 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی گرتنی گەنجێک بە تۆمەتی ساختی سب النبی

بەردەوامی گرتنی گەنجێک بە تۆمەتی ساختی سب النبی
دەنگی خەباتی کوردستان

حوسێن جهانیان، هاووڵاتییەک کە بە تۆمەتی ساختەی سەب النبی، لەلایەن ڕژیمەوە بەند کراوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر گرتنی دا، هێشتا لە زیندانی نەهاوەند ڕاگیراوە و چارەنوسی نادیارە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تۆمەتی ساختەی ڕژیم بە ناوی سب النبی، بە واتای بێڕێزی و سوکایەتی بە پەیغەمبەر و خانەوادەی پەیغەمبەرەو ڕژیمی ئێران سزای قورسی لەسێدارەدانی بۆ داناوە.
 بە پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ناوبراو چەند تۆمەتی ساختە وەک تەبلیغات لە دژی ڕژیم، سوکایەتیکردن بە خامنەیی، سوکایەتیکردن بە خومەینی و هەروەها سوکایەتی بە پیرۆزیەکان، بۆ تۆمەتبار کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک له خانەوادەکەی ڕایگەیاند که ناوبراو سه ڕەڕای تێپەڕبوونی سەد و بیست ڕۆژ به سەر گرتنی دا، هێشتا له بەبێ بەدواداچوون بۆ گەڵاڵەکەی لە دۆخێکی نادیاردایە. هەرچەند کە ماوەیەک پێش ئێستا فەرمانی کەفالەت بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی توانای دارایی بۆ دابینکردنی فەرمانی کەفالەتی قورس، تا ئێستا نەیانتوانیو ئازادکردنی کاتی بۆ جێبەجێ بکەن.

11 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی گرتنی گەنجێک بە تۆمەتی ساختی سب النبی

بەردەوامی گرتنی گەنجێک بە تۆمەتی ساختی سب النبی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن